ئای ئۆ ئێس
25, تشرینی یەکەم 2019
چۆن ناوی Bluetooth لە ئایفۆن دەگۆڕیت؟

هەرچەندە ئەپڵ لە ڕێگەی بلوتوزەوە ؛ە نێوان مۆبایلەکانی ئایفۆندا ڕێگە بە گواستنەوەی زانیاری نادات، بەڵام بلوتوز لە ئایفۆندا بۆ چەندین شتی تر بەکار دێت وەک پەیوەندکردنی بە بڵندگۆ یان بیستۆکەوە یان هەندێک کرداری تر لە نێوان ئایفۆنەکاندا. ئەگەر خۆت یان هاوڕێکانت چەند ئایفۆنێکتان هەیە، لەوانەیە لە کاتی بەکارهێنانی بلوتوزدا هەندێک کات سەرلێشێوان دروست بکات بەهۆی لێکچوونی ناوی بلوتوز، چونکە ناوی بلوتوز لە ئایفۆندا لەسەر ناوی ئامێرەکەیە.
گۆڕینی ناوی بلوتوز لە ئایفۆندا وەک ئەندرۆید بەو شێوەیە سادە نییە بەڵام ئاسانە، لە چەند هەنگاوێکی سادە ناوی بلوتوزەکەت بگۆڕە. وەک وتمان ناوی بلوتوز لەسەر ناوی ئامێرەکەوە دەبێت و بە گۆڕینی ناوی ئایفۆنەکەت لە ڕێکخستندا کێشەکە چارەسەر دەبێت.
ڕێکخستنی مۆبایل Setting بکەرەوە

کرتە لە بەشی General بکە

وەرە خوارەوە و بەشی دەربارەی مۆبایل About هەڵبژێرە

لە ژێر ناوی Aboutـەوە کرتە لە Name بکە
بۆ سڕینەوەی ناوی ئایفۆنەکە کرتە لە x بکە و ئەو ناوی خۆت دەتەوێت بینوسە:

ئێستا دەبێت ناوی بلوتوزەکەت گۆڕا بێت.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.