رەقەکاڵا 12, نیسان 2023

گرافیک کاردی RTX 4070 بە ڕامی 12 گێگابایت و نرخی 599 دۆلار نمایش کرا

 

لە دوای چەند هەفتەیەک لە هەواڵی دزەپێکراو لە کۆتاییدا ئینڤیدیا گرافیک کاردی RTX 4070 نمایش کرد، گرافیک کاردەکە بە نرخی 599 دۆلار لە ڕۆژی 13ـی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت.

 

بە ڕامی لە جۆری GDDR6X و VRAM بە قەبارەی 12 گێگابایت بەردەست دەبێت. توانای کارپێکردنی یارییەکانی دەبێت تاکو 100 وێنە لە چرکەیەکدا (FPS) بە کارابوونی تایبەتمەندی Ray Tracing.

پشتگیری لە نەوەی سێیەمی تەکنەلۆژیای DLSSـی کۆمپانیای ئینڤیدیا دەکات کە تایبەتە بە زنجیرەی گرافیک کاردە RTX 40، کاری بەرزکردنەوەی (FPS) یارییەکانە بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان ئێن ڤیدیا Nvidia
بۆچونی تۆ