ئای ئۆ ئێس 18, ئازار 2020

ئەپڵ ڕێکەوتی بەردەستکردنی وەشانەکانی iOS 13.4 و iPadOS 13.4 ـی بە پشتگیری لە iPad Pro نوێیەکان ئاشکراکرد

کەمێک پێش ئێستا ئەپڵ iPad Pro ـی نوێی بە 2 قەبارەی جیاواز و ژمارەیەک تایبەتمەندی نوێ و ناوازەوە ڕاگەیاند. کۆمپانیاکە ڕێکەوتی بەردەستکردنی وەشانەکانی iOS 13.4 و iPadOS 13.4 ـی بە پشتگیری لە iPad Pro نوێیەکان ئاشکراکرد.

ئەپڵ ڕایگەیاند هەردوو وەشانەکانی iOS 13.4 و iPadOS 13.4 لە ڕێکەوتی 24 ـی ئەم مانگە و بەر لە بەردەستکردنی iPad Pro نوێیەکان، بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆدەکان بەردەست دەکرێن. جێگەی باسە هەردوو وەشانە ناوبراوەکە بۆ ماوەی مانگێک زیاترە لە دۆخی تاقیکاری تایبەت بە گەشەپێدەراندان.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی iPad Pro نوێیەکان نوێیەکان، ئەپڵ تەختەکلیلی زیرەکی Magic Keyboard ـیشی بە هەبوونی جوڵێنەری Trackpad ـەوە ڕاگەیاند. وەشانی نوێی iPadOS 13.4 پشتگیری لەو جوڵێنەرە دەکات. ئەو جوڵێنەرە جیاوازە و هاوشێوەی لاپتۆپەکان کار ناکات، بەڵکو بە شێوەیەکی زۆر باشتر و بە نزیککردنەوە لەسەر دوگمەکانی سەر ڕوونما، تەواوی نیشاندەرەکە دەچێتە سەر دوگمەکە. بینەری ئەم ڤیدیۆیە ببە:

هەروەها جوڵێنەری سەر تەختەکلیلەکە خاوەن جوڵەی تایبەتە بۆ کردنەوەی دۆک و ناوەندی کۆنتڕۆڵ (Control Center). ئەپڵ دەڵێت API ـی تایبەت بە گەشەپێدەران بەردەست دەکات تاوەکو بتوانن جوڵێنەری تەختەکلیلە نوێیەکە لەگەڵ ئەپەکانیاندا بگونجێنن. هەروەها ئەپڵ ڕایگەیاند ئەپی iWork بە پشتگیری لە جوڵێنەری تەختەکلیلە نوێیەکەوە نوێ دەکاتەوە.

خوێنەربە:

سەرچاوە 9To5Mac
بۆچونی تۆ