مۆبایل و تابلێت 20, ئازار 2020

مۆبایلی Nokia 8.3 5G بە پڕۆسێسەری Snapdragon 765G و 4 کامێراوە ڕاگەیاندرا

کۆمپانیای HMD Global ـی خاوەنی براندنی Nokia، مۆبایلی Nokia 8.3 5G ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 765G و 4 کامێراوە ڕاگەیاند.

ئەمە یەکەمین مۆبایلی Nokia ـە کە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G بکات، وا دیارە کۆمپانیاکە وازی لە بەکارهێنانی کامێرای بازنەیی بۆ پشتەوە نەهێناوە و بۆ ئەم مۆبایلەش بەکاری هێناوەتەوە. لە ڕاستیدا، مۆبایلەکە ناوازەترین مۆبایلی زیرەکی Nokia ـە تاوەکو ئێستا بە لامانەوە.

مۆبایلی Nokia 8.3 5G خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.81 ئینج لە جۆری LCD بە ڕوونی +FullHD. لە ژێر ڕوونماکەیدا خاوەن چاڵە و کامێرایەکی 24 مێگاپێکسڵی تێدا جێگیر کراوە. لە پشتەوەش خاوەن 4 دانە کامێرای ئاست بەرزی خاوەن بڕوانامەی ZEISS ـە بە ڕوونییەکانی 64 و 12 و 2 و 2 مێگاپێکسڵ.

 

لە ناوەوە، بە گشتی تایبەتمەندییەکانی خراپ نین. پڕۆسێسەری Snapdragon 765G ـی لەسەر جێگیر کراوە، کە ئەم پڕۆسێسەرە مۆبایلەکەی وا لێ کردووە تاوەکو توانای هەبێت پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G بکات. خاوەن ڕامی 6 و 8 گێگابایتی و بیرگەی 64 و 128 گێگابایتییە، هەروەها خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,500 ملی ئەمپێر بە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای 18 واتی.

کامێراکانی پشتەوەی مۆبایلەکە توانای چرکاندنی وێنەی جۆری RAW ـیان هەیە. ڕووکاری Android One ـی بنچینەکراوی لەسەر Android 10 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە لە لاتەنیشتەوە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Nokia 8.3 5G:

  • ڕوونما
    • قەبارە: 6.81 ئینج.
    • جۆر: LCD.
    • وردی نیشاندان: 1080 بە 2400 پێکسڵ.
  • دیزاین
    • نۆچ: نییە.
    • چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
  • پڕۆسێسەر: (Qualcomm Snapdragon 765G (7 nm.
  • گرافیک: Adreno 620.
  • ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 64 و 128 گێگابایت.
  • ئەستووری: 9 میلیمەتر.
  • کێش: 220 گرام.
  • پاتری: 4,500 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 88 وات.
  • کامێرای پشتەوە
    • سەرەکی: 64 مێگاپێکسڵ لە جۆری Wide.
    • دووەم: 12 مێگاپێکسڵ لە جۆری Telephoto.
    • سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری macro.
    • چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری Depth.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی):
    • سەرەکی: 24 مێگاپێکسڵ لە جۆری Wide.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت.
  • دەرچە: USB-C – بیستۆک – microSDXC.
  • ڕایەڵە: 5G – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
    • تایبەتمەندی NFC: –
    • تایبەتمەندی Radio: نییە.
  • سیمکارت: دووانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: شینی جەمسەری.
  • سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری Android One (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
  • حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
  • نرخ: دەستپێدەکات لە 650$.

نرخی مۆبایلەکە 650$/599€/553£ دەبێت بۆ ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایتی و بۆ ڕامی 8 گێگابایتی و بیرگەی ناوەکی 128 گێگابایتی 695$/649€/595£ دەبێت. Nokia ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلەکەی بە دیاریکراوی ئاشکرا نەکردووە، تەنها هێندەی گوت کە لە هاوینی ئەمساڵدا بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە The VergeGSMArena
بۆچونی تۆ