ئینتەرنێت 4, نیسان 2020

کۆڕەک تیلیکۆم ئۆفەری ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ بەکارهێنەران ڕاگەیاند

بە مەبەستی هێشتنەوەی بەکارهێنەران لە پەیوەندیدا و پاڵپشتییان بۆ مانەوە لە ماڵەوە، کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ئۆفەرێکی نوێی ڕاگەیاند کە ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ بەکارهێنەران فەراهەم دەکات.

دوێنێ کۆمپانیای تیلیکۆم ئۆفەری ئینتەرنێتی خۆڕایی ڕاگەیاند، کە لەگەڵ پڕکردنەوەی باڵانسدا، بڕێکی دیاریکراوی گێگابایت بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت بە خۆڕایی وەردەگریت. بڕە دیاریکراوەکەی گێگابایتی ئینتەرنێتی کۆڕەک بۆ کارتەکانی پڕکردنەوەی باڵانس جیاوازی هەیە، بە شێوەیەک کە تاوەکو بڕی کارتی باڵانسەکە زیاتر بێت، گێگابایتی زیاتر بە خۆڕایی وەردەگریت. ماوەی بەکارهێنانی ئینتەرنێتە خۆڕاییەکە سنووردارە.

بڕی گێگابایت و ماوەی کارابوونی ئینتەرنێتە خۆڕاییەکە بۆ کارتەکانی پڕکردنەوەی باڵانس بەم شێوەیە:

  • كارتی 5,000 ديناری: 1 گێگابایت، بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌سته.
  • كارتی 10,000 ديناری: 2 گێگابایت، بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ به‌رده‌سته.‌
  • كارتی 15,000 ديناری: 2 گێگابایت، بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ به‌رده‌سته‌.
  • كارتی 30,000 ديناری: 4 گێگابایت، بۆ ماوه‌ی 7 ڕۆژ به‌رده‌سته‌.
  • كارتی 60,000 ديناری: 6 گێگابایت، بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ به‌رده‌سته‌.

بۆ بەژداریکردن لەم ئۆفەرە، پێویستە 1 بنێریت بۆ 285 بەر لە پڕکردنەوەی باڵانس.

ئەمە یەکەمجار نییە کە کۆڕەک تیلیکۆم لەم بارودۆخە سەخت و دژوارەدا ئۆفەری بە سوود پێشکەش بە بەکارهێنەرانی دەکات، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا کۆمپانیاکە ئۆفەری باڵانسی دوو هێندەی ڕاگەیاند، کە لەگەڵ پڕکردنەوەی هەر کارتێکی باڵانسدا، باڵانسەکە دەبووە دوو هێندە.

پێشتر کۆمپانیاکە ڕایگەیاندبوو کە بەم نزیکانە تەکنەلۆژیای نەوەی چوارەمی پەیوەندی 4G بەردەست دەکات و چاوەڕێی وەرگرتنی مۆڵەتن لە لایەن دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بۆ بەردەستکردنی.

بۆچونی تۆ