ڕیەلمی
11, نیسان 2024
مۆبایلی Realme GT Neo 6 SE بە چیپسێتی Snapdragon 7+ Gen 3 و نرخی خوار 250 دۆلار نمایش کرا

ڕیەلمی لە چین نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی Realme GT Neo 6 SE نمایش کرد. مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.78 ئینجی لە جۆری LTPO OLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی 1.5K و ڕووناکی تاوەکو 6,000 نیت لە خۆ دەگرێت.
چیپسێتی Snapdragon 7+ Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە. پاترییەکی قەبارە 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات هەیە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی OIS کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵی هەیە و کامێرای سێڵفی 32 مێگاپێکسڵە. بڕوانامەی IP65 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز بەدەست هێناوە.

نرخی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 235 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 260 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 290 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 330 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.