جۆراوجۆر 30, كانونی دووه‌م 2020

117 ئیمۆجی نوێ لە ئەمساڵدا بۆ لیستی ئیمۆجییەکان زیاد دەکرێن

کۆمەڵەی Unicode لە بڵاوکراوەیەکدا 117 ئیمۆجی نوێی ڕاگەیاند، وا بڕیارە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بۆ وەشانی Emoji 13.0 زیاد بکرێن و بچنە پاڵ ئیمۆجییەکانی دیکەوە.

لە نێو ئەو 117 ئیمۆجییەدا، 62 دانەیان نوێن و 55 دانەکەی دیکەی ڕەگەز و ڕەنگە جیاوازەکانی کەسایەتییەکان دەگرێتەوە. دەستی ئیتاڵی (شێوازێکی تایبەت بە ئیتاڵیا)، نینجا، هێما و ئاڵای ڕەگەز گۆڕاوەکان، بەشە جیاوازەکانی پێکهاتەی لاشە، دەموچاوی پێکەنیناوی بە فرمێسکەوە، ڕووخسار گۆڕدراو، ئاژەڵ و خواردنی نوێ، دایەنی منداڵ لە باوەش کراو گرنگترین ئیمۆجییە نوێیەکانن.

ئەمانە وێنەی سەرجەم ئیمۆجییە نوێیەکانی وەشانی Emoji 13.0 ـن:

هەر لەگەڵ بەردەستکردنی وەشانە نوێیەکەی Emoji لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا، کۆمپانیاکانی ئەپڵ و گووگڵ و ئەوانی دیکە بۆ سیستەمە کارپێکەرەکانیانی زیاد دەکەن.

پرسیار: کام ئیمۆجییەیانت بەدڵە؟ خودی خۆم، ناتوانم چاوەڕێ بکەم بۆ ئیمۆجییە پێکەنیناوییە فرمێسکاوییەکە!

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ