ئۆپۆ
13, نیسان 2020
مۆبایلی Oppo Ace 2 بە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و 4 کامێرا و بارگاویکردنی خێرای بێوایەری 40 واتی ڕاگەیاندرا

ئەمڕۆ کۆمپانیای Oppo ـی چینی یەکەمین مۆبایلی پشتگیر لە بارگاویکردنی بێوایەری خۆی بە ناوی Oppo Ace 2 بە هەبوونی پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و 4 کامێراوە ڕاگەیاند.
کۆمپانیای Oppo ڕووی لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای بارگاویکردنی بێوایەری AirVOOC کرد بۆ مۆبایلەکانی خۆی و مۆبایلی Oppo Ace 2 ـش بووە یەکەمین مۆبایلی کۆمپانیاکە بە خاوەن تایبەتمەندییەکەوە. مۆبایلی نوێی Oppo Ace 2 وەکو مۆبایلی Oppo Find X2 Pro قەشەنگ نییە، وە تایبەتمەندییەکانیشی بە بەراورد بە Oppo Find X2 Pro هێندە بەرز نییە.
مۆبایلی Oppo Ace 2 خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.5 ئینج لە جۆری OLED و بە ڕوونی +FHD و خێرایی نوێبوونەوەی 90 هێرتز، لە ژێر ڕوونماکەی خاوەن چاڵە و کامێرایەکی 16 مێگاپێکسڵی تێدا جێگیر کراوە و هەستەوەری پەنجەمۆریش لە ژێر ڕوونماکەیدا بوونی هەیە. لە پشتەوە خاوەن بازنەیەکە کە 4 دانە کامێرای بە ڕوونییەکانی 48 و 8 و 2 و 2 مێگاپێکسڵ تێدا جێگیر کراوە.

لە ناوەوە، پڕۆسێسەری 7 نانۆمەتری Snapdragon 865 ـی لەسەر جێگیر کراوە، بەمەش پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات. خاوەن ڕامی 8 و 12 گێگابایتی جۆری LPPDR5 و بیرگەی ناوەکی 128 و 256 گێگابایتی جۆری UFS 3.0 ـە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر، کە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای بارگاویکردنی خێرای بە وایەری SuperVOOC 2.0 بە توانای 65 وات و بێوایەری خێرای AirVOOC بە توانای 40 وات دەکات. مۆبایلەکە لە ڕێگەی بارگاویکردنەوەی بێوایەری خێرا بە 56 خولەک لە 0% تاوەکو 100% بارگاوی دەبێتەوە.

هەروەها Oppo بارگاویکەرەوەیەکی بێوایەری تایبەت بە مۆبایلەکە بە نرخی 35$ بەردەست دەکات، کە بە تەنها لەگەڵ مۆبایلی Oppo Ace 2 کار دەکات.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Oppo Ace 2:
- ڕوونما:
- قەبارە: 6.55 ئینج.
- جۆر: OLED.
- وردی نیشاندان: 1080 بە 2400 پێکسڵ.
- خێرایی: 90 هێرتز
- دیزاین:
- نۆچ: نییە.
- چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
- پڕۆسێسەر: (+Qualcomm Snapdragon 865 (7 nm.
- گرافیک: Adreno 650.
- ڕام: 8 و 12 گێگابایت.
- بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.6 میلیمەتر.
- کێش: 186 گرام.
- پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوەی بە وایەری خێرای Super VOOC 2.0 بە توانای 65 وات و بێوایەری خێرای AirVOOC بە توانای 40 وات.
- کامێرای پشتەوە:
- سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.7 و لە جۆری Wide.
- دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Ultra Wide.
- سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری Depth.
- چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری Depth.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی):
- سەرەکی: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 لە جۆری Wide.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
- دەرچە: USB-C.
- ڕایەڵە: 5G – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
- تایبەتمەندی NFC: هەیە.
- تایبەتمەندی Radio: نییە.
- سیمکارت: دووانە سیمکارت.
- ڕەنگ: خۆڵەمێشی – زیوی – پەمەیی.
- سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری ColorOS 7.1 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- ڕێکەوتی بەردەستبوون: 20 ـی نیسان.
- نرخ: دەستپێدەکات لە 565$.
نرخەکان
- ڕامی 8 گێگابایتی و بیرگەی 128 گێگابایتی: 565$.
- ڕامی 8 گێگابایتی و بیرگەی 256 گێگابایتی: 625$.
- ڕامی 12 گێگابایتی و بیرگەی 256 گێگابایتی: 650$.
وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 20 ـی ئەم مانگە بۆ یەکەمجار لە بازاڕەکانی چین بەردەست دەکرێت بۆ کڕین. ڕێکەوتی بەردەستکردنی لە بازاڕی وڵاتانی دیکەدا نەزاندراوە.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.