ئەپ و نەرمەکاڵا 18, نیسان 2020

ئەپی تایبەت بیرخەرەوە و کات گرەوەی دەست شووشتن بۆ کاتژمێرە زیرەکەکانی Samsung زیاد کرا

لە هەنگاوێکی نوێدا و بە مەبەستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆمپانیای سامسۆنگ ئەپێکی نوێی تایبەت بە بیرخەرەوە و کات گرەوەی دەست شووشتنی بۆ کاتژمێرە زیرەکەکانی Galaxy زیادکرد.

ئەپە نوێیەکە ناوی Hand Wash ـە، تێیدا خاوەن کات گرتنەوەیە بۆ ماوەی 25 چرکە بە مەبەستی شووشتنی دەستەکان، کە ئەپەکە ڕێبەریت دەکات تاوەکو لە 5 چرکەی سەرەتادا شامپۆ و سابوون لە دەستەکانت بدەیت، لە پاشان و لە 20 چرکە ماوەکەدا دەستەکانت لێک بخشێنیت و بیخەیتە ژێر ئاو. ماوەی 20 چرکە بۆ دەست شووشتن بەشێکە لە پێشنیازەکانی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی (WHO) بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەخۆشییە درمەکان.

هەروەها ئەپی Hand Wash خاوەن هەریەکە لە تایبەتمەندییەکانی بیرخەرەوە بۆ دەست شووشتن، ئامارەکان، گۆڕانکاری لە ماوەی دەست شووشتن و زیاترە.

لە ئێستادا ئەپەکە بۆ بەکارهێنەرانی زنجیرە کاتژمێرە زیرەکەکانی Galaxy Watch و Galaxy Watch Active لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەستە و لە داهاتوودا بۆ بەکارهێنەرانی ناوچەکانی دیکەش بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ