پزیشک و سەلامەتی
7, ئاب 2024
بۆ یەکەمجار ڕۆبۆتێک توانی نەشتەرگەری ددان ئەنجام بدات

بۆ یەکەمین جار ڕۆبۆتێک توانی بە کەڵک وەرگرتن لە ژیری دەستکرد نەشتەرگەری بۆ ددانی مرۆڤێک بکات. بەشە سەرسوڕهێنەرەکە ئەوەیە کە ئەو توانی ئەو کارە هەشت هێندە خێراتر لە پزیشکێک بکات.
ئەو سیستەمە لەلایەن کۆمپانیای Perceptive لە بۆستن، پەرەی پێدراوە و خاوەنی پشکنەرێکی 3D دەستییە کە بە تەکنەلۆژیای (OCT) کار دەکات؛ ئەوەش وادەکات کە چیتر پێویست نەبێت بۆ هەڵگرتنی وێنە لە ددان، کار بە تیشکی X بکرێت.
کۆمپانیای پرسێپتڤ هیوادارە بتوانێت لە ماوەی ١٥ خولەکدا ڕێکارەکانی وەک دانانی تاج تەواو بکات، بەبێ ئەوەی پێویستی بە چاوپێکەوتنی دووەمی پزیشک هەبێت.
کۆمپانیاکە دەڵێت “ڕۆبۆتەکەی توانای کارکردنی لە ئەستەمترین حاڵەتەکاندا هەیە و تا ئێستا لە هەموو تاقیکردنەوە مرۆڤییەکانی دا سەرکەوتوو بووە، بەڵام ئەو ڕۆبۆتە تاوەکو ئێستا لەلایەن ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA)، مۆڵەتی پێنەدراوە و کاتی ناساندنی فەرمی دیار نییە.