ئۆنەر 12, تەممووز 2023

مۆبایلی Honor Magic V2 وەک تەنکترین مۆبایلی چەماوە لە جیهاندا نمایش کرا: نوێکراوەتەوە

هەندێک لە مۆبایلە چەماوەکان ئەستووریان زۆرە و گەورەن، بەڵام وا دیارە ئەو سەردەمە کۆتایی پێهات لەگەڵ مۆبایلە چەماوە نوێیەکەی ئۆنەر. بە نمایش کردنی نوێترین مۆبایلی چەماوەی بە ناوی Honor Magic V2 کە ئەستووری تەنها 9.9ملمە کاتێک دەیچەمێنیتەوە و کاتێک دەیکەیتەوە ئەستووریەکەی تەنها 4.7 ملمە. هەروەها وەشانی چەرمی مۆبایلەکە کێشی 231 گرام و وەشانی شووشەی مۆبایلەکە کێشی تەنها 237 گرامە.

ڕوونمای دەرەوەی قەبارەی 6.43 ئینجە لە جۆری OLED درووستکراوی کۆمپانیای BOE بە ڕوونی 2376×1060 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و پانێڵی LTPO و ڕووناکی تاوەکو 2,500 نیت.

هەروەها ڕوونمای ناوەوەی مۆبایلەکە قەبارەی 7.92 ئینجە لە جۆری OLEDی درووستکراوی کۆمپانیای BOE ـیە بە ڕوونی 2344×2156 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز.

چیپسێتیکی دەستکاری کراوی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە، کە وەک ئاساییەکە ناووکی سەرەکی خێرایی 3.18 گێگاهێرتز نییە، بەڵکو خێرایی بەرز کراوەتەوە بۆ 3.36 گێگاهێرتز.

کامێرای 16 مێگاپێکسڵی لە بەشی ناوەوە و دەرەوەی بۆ سێڵفی هەیە، هەروەها کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە، لەگەڵ 50 مێگاپێکسڵ گۆشە فراوان، لەگەڵ 20 مێگاپێکسڵ تێلەفۆتۆ بۆ 40 هێندە نزیککردنەوە.

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بەهێزی 66 وات دەکات. نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1,300 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1,450 دۆلار.

جۆرێکی تایبەت لە مۆبایلەکە نمایش کرا کە دیزاینەکەی بە هاوبەشی کۆمپانیای پۆرشە ئەنجام دراوە، نرخی بریتی دەبێت لە 2,699 یۆرۆ بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت.

*نوێکراوەتەوە: زانیاری دەربارەی جۆر و نرخی تایبەتی مۆبایلە ئاشکرا کرا.

تاگەکان ئۆنەر Honor
بۆچونی تۆ