ئامێرە هەمەجۆرەکان 17, ئەیلوول 2025

درۆنە نوێیەکەی DJI لەگەڵ ئەوەی قەبارەی بچووکە خاوەن هەستەوەرێکی یەک ئینجییە

ئەمڕۆ درۆنی نوێی DJI Mini 5 Pro بە فەرمی نمایش کرا. ئەم درۆنە نوێیە یەکەمین درۆنی کۆمپانیاکەیە کە قەبارەی بچووک بێت و خاوەن کامێرایەکی 50 مێگاپێکسڵی بێت کە هەستەوەرەکەی 1 ئینجە. توانای فڕینی بۆ ماوەی 36 خوولەک هەیە ئەگەر بە تەواوەتی بارگاوی بکرێتەوە و کێشی 250 گرامە.

وە ئەگەر پاتری بە جیا بۆ بکڕیت ئەوا بەرگەی 52 خوولەک فڕین دەگرێت. ئێستا مینی 5 پرۆ دەتوانێت دوو هێندە خێراتر سەرکەوێت بە خێرایی 10 مەتر لە چرکەیەکدا، و کەمێک خێراتر بە شێوەیەکی ئاسۆیی دەفڕێت بە خێرایی 67.5 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. دەتوانیت تاوەکو قەبارەی 42 گێگابایت ڤیدیۆ تۆمار بکەیت لە نێو درۆنەکە خۆیدا. دەتوانێت بە شێوەی ستوونی ڤیدیۆ تۆمار بکات بەهۆی فڕینی نوێی 225 پلەیی.

نرخی درۆنەکە بە تەنها بۆ ئەوروپا لە 798 یۆرۆوە دەست پێ دەکات (نزیکەی 940 دۆلاری ئەمریکی).

سەرچاوە The Verge
تاگەکان DJI drone درۆن
بۆچونی تۆ