رەقەکاڵا
2, ئهیلول 2020
بە فەرمی ئێنتێڵ نەوەی 11 پرۆسێسەرەکانی زنجیرەی Tiger Lake بۆ لاپتۆپەکان ڕاگایاند
نەوەی 11 پرۆسێسەرەکانی زنجیرەی Tiger Lake بنەچەکراون لەسەر تەکنەلۆژیای 10 نانۆمەتری SuperFin
ئەمڕۆ ئێنتێڵ 7 پرۆسێسەری نوێی لە زنجیرەی Tiger Lake ڕاگایاند کە بەرزترین جۆری Intel Core i7-1185G7ـە و 4 ناووک و 8 Threads لە خۆ دەگرێت، وە خێرایی CPUـەکەی 3.0 گێگاهێرتزە و لە بەرزترین ئاستی یەک ناووکدا دەگاتە خێرایی 4.8 گێگاهێرتز

هەروەها نزمترینی زنجیرەکە پرۆسێسەری Intel Core i3-1110G4ـە و 2 ناووک و 4 Threads لە خۆ دەگرێت، وە خێرایی CPUـەکەی 1.8 گێگاهێرتزە و لە بەرزترین ئاستی یەک ناووکدا دەگاتە خێرایی 3.9 گێگاهێرتز
هەروەها پرۆسێسەرەکان نەوەی نوێی گرافیک کاردی ناوەکی Intel Iris Xe graphics کە بە باشترین گرافیک کارد بۆ لاپتۆپە تەنکەکان دادەنرێت و پشتگیری PCLe 4.0 دەکات بۆ بیرگەی NVME و هەروەها پشتگیری Wi-Fi 6 دەکات
میران ئەبوبەکر
نووسەر لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.