ئۆپۆ 21, ئه‌یلول 2020

بە فەرمی مۆبایلی Oppo Reno 4 SE بە بارگاوی کەرەوەی 65 واتەوە نمایش کرا

ئۆپۆ ئەمڕۆ مۆبایلێکی تری لە زنجیرەی Oppo Reno 4 لە ژێر ناوی Oppo Reno 4 SE نمایش کرد، کە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.4 ئینجییە لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدان بریتییە لە 180 هێرتز و ڕوونی ڕوونماکە لە کۆتا ئاستیدا دەگاتە 600 نێت و چاڵێکی ڕوونمای تێدا جێگیر کراوە کە کامێرای سێڵفی لە خۆ گرتووە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ

هەڵگری چیپسێتی Mediatek Dimensity 720 5Gـیە و بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت لە جۆری UFS 2.0 و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت، وە هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا، وە خاوەن 3 کامێرایە لە بەشی دواوەیدا بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ
،خاوەن پاترییەکی قەبارە 4300 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 65 وات دەکات

لە 25 مانگ بە نرخی 370 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 415 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئۆپۆ Oppo
بۆچونی تۆ