کۆمپیوتەر 16, كانونی دووه‌م 2021

بە فەرمی لاپتۆپی Acer Nitro 5 بە پرۆسێسەری AMD Ryzen 9 5900HX و ڕوونمای 360 هێرتز و زیاترەوە نوێ کرایەوە

لە کۆنگرەی CES 2021 ئەی ئێم دی بە پرۆسێسەرە نوێیەکانی و ئێن ڤیدیا بە گرافیک کاردە نوێیەکانی هەموو کۆمپانیاکانی ناچار کردن کە لاپتۆپەکانیان بە نوێترین تەکنەلۆژیاکان نوێ بکەنەوە، ئەیسەر یەکێک بوو لەو کۆمپانیایانە و لاپتۆپی Acer Nitro 5 بە پرۆسێسەری AMD Ryzen 9 5900HX و گرافیک کاردی Nvidia Ge Force RTX 3080 و ڕوونمای 360 هێرتز و زیاترەوە نوێ کردەوە

 

 

لاپتۆپەکە بە دوو جۆر قەبارەی ڕوونما بەردەست دەخرێت کە 15.6 ئینج و 17.3 ئینجن و کڕیاران دەتوانن بە سێ جۆر ڕوونی و تێکڕای نوێ بوونەوە بەدەستی بخەن کە تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتزە بە ڕوونی QHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتزە بە ڕوونی FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 360 هێرتزە بە ڕوونی FHD، هەروەها ئەیسەر دەڵێت سەرجەمیان خێرایی وەڵامدانەوەیان بریتییە لە 3 ms و پانێڵی QHD بە 100% sRGB color space بەردەست دەخرێت

لاپتۆپە نوێیەکە بە پرۆسێسەری AMD Ryzen 9 5900HX بەردەست دەخرێت و گرافیک کاردەکەی تاوەکو Nvidia Ge Force RTX 3080 بەرز دەکرێتەوە و پشتگیری بەرز کردنەوەی بیرگە تاوەکو 2 تێرابایت لە جۆری HDD و 2 تێرابایت لە جۆری NVMe SSD دەکات و ڕامی تاوەکو قەبارەی 32 گێگابایت بەرز دەکرێتەوە و تەکنەلۆژیای Wi-Fi 6 لە خۆ دەگرێت

 

 

هێشتنەوەی لاپتۆپەکە بە یارمەتی تەکنەلۆژیای AcerCoolBoostـە لەگەڵ چوار دەرچەی گزۆز، Acer ئەپی NitroSense پێشکەش دەکات بۆ ڕێگەدان بە گەیمەرەکان بۆ چاودێری خۆکار یان ڕێککردنی پێویستیەکانی ساردکردنەوە بەپێی پێویست بۆ لاپتۆپەکانیان

لاپتۆپە نوێیەکە نرخی دەست پێکی بۆ قەبارەی ڕوونمای 15.6 ئینج بریتییە لە 899 یۆرۆ و لە سەرەتای مانگی 5 بەردەست دەخرێت و نرخی دەست پێکی بۆ قەبارەی 17.3 ئینج بریتییە لە 999 یۆرۆ و لە سەرەتای مانگی 4 بەردەست دەخرێت

سەرچاوە Notebook Check
تاگەکان Acer ئەیسەر
بۆچونی تۆ