لینۆڤۆ 26, شوبات 2024

لینۆڤۆ یەکەمین لاپتۆپی ڕوونی لە جیهاندا بە پانێڵی Mini LED نمایش کرد

لە کۆنگرەی MWC 2024، لە پاڵ نوێکردنەوەی بەرهەمەکانی دیکەی، لینۆڤۆ داهێنانێکی نوێی پێشکەش کردین. داهێنانەکە بریتییە لە لاپتۆپی Lenovo Project Crystal کە یەکەمین لاپتۆپە لە جیهاندا کە ڕوونمایەمی ڕوونی بە پانێڵی Mini LED هەبێت. ئەم بەرهەمە لە ئێستادا لە شێوەی بیرۆکە (Concept) دەمێنێتەوە و بەردەست ناکرێت بۆ کڕین. دیارترین بەکارهێنانی ئەم لاپتۆپە بۆ شوێنێک دەبێت کە بتەوێت زانیاری بۆ کەسی بەرامبەر بخەیتە ڕوو، بۆ نموونە ئۆفیسی دکتۆرێک یاخوود مێزی هۆتێلێک، لە جیاتی ئەوەی لاپتۆپەکە بسوڕێنیت بۆ کەسی بەرامبەر، کەسی بەرامبەر ڕاستەوخۆ دەتوانێت تەماشای زانیارییەکان بکات.

لینۆڤۆ دەڵێت ڕوونماکەی قەبارەی 17.3 ئینجە و ڕووناکی تاوەکو 3,000 نیت بەرز دەبێتەوە. لاپتۆپەکە تەختەکلیلی ئاسایی لە خۆ ناگرێت کە دوگمە بێت، بەڵکو بە دەست لێدان (touch) کار دەکات. هەروەها بە نوێترین پرۆسێسەرەکان بەهێز کراوە.

سەرچاوە Engadget
تاگەکان Lenovo MWC MWC 2024 لینۆڤۆ
بۆچونی تۆ