ئۆپۆ 25, كانونی دووه‌م 2021

بە فەرمی مۆبایلی Oppo A55 بە پرۆسێسەری Mediatek Dimensity 700 و زیاترەوە نمایش کرا

 

ئۆپۆ ئەمڕۆ نوێترین مۆبایلی نرخی هەرزانی خۆی بە ناوی Oppo A55 لە وڵاتی چین ڕاگەیاند بە چیپسێتی Mediatek Dimensity 700 و پاترییەکی گەورە و زیاتریش

 

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجییە لە جۆری LCD بە ڕوونی +HD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز و ڕێژەی 88.7%ـی ڕوونما بۆ لاشەی مۆبایلەکە و 480 نێت و 269ppi، هەروەها چەند بڕوانامەیەکی جیاواز لە بواری بەرگی تیشکی زیانبەخشی ڕوونماکە بۆ چاوی مرۆڤ

 

چیپسێتی Mediatek Dimensity 700 بە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە لەسەر جێگیر کراوە کە پشتگیری دووانە سیم دەکات و بە 360 پلە ئاتێنا لە خۆ دەگرێت و بەڵێنی خێراییەکی جێگیری بەرز دراوە لە لایەن تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە لە مۆبایلەکەدا، هەروەها بە بیرگەی 128 گێگابایت لە جۆری LPDDR4x و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەخرێت و پشتگیری بیرگەی دەرەکی بە قەبارەی 1 تێرابایت دەکات

 

هەروەها لە دواوەیدا 3 کامێرا بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ لە خۆ دەگرێت و کامێرای سێڵفی لە جۆری نۆچی دڵۆپەیە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و توانای هەیە بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و 30 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات

 

 

خاوەن پاترییەکی قەبارە 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا ناکات و تەنها دەتوانرێت بە هێزی 10 وات بارگاوی بکرێتەوە بەڵام لانی کەم دەرچەی Type-C هەیە لە تەنیشت دەرچەی هێدفۆن جاک، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە نێو دوگمەی هێز لە خۆ دەگرێت

 

هەروەها نوێترین ڕووکاری بەکارهێنەری ColorOS 11 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکەی توانای هەیە 13.78 کاتژمێر تەماشای ڤیدیۆی پێ بکرێت و 8.54 کاتژمێر یاری پێ بکرێت، هەروەها بە هەردوو ڕەنگی شین و ڕەش بەردەست دەخرێت

 

مۆبایلەکە لە پێشانگاکانی ئۆپۆ خۆی لە وڵاتی چین بەردەستە، هەروەها لە کۆگا سەرهێڵییەکانی وەک Tmall و Suning بەردەست دەخرێت بە نرخی 1,599 یوانی چینی کە بە نزیکی دەکاتە 245 دۆلار

سەرچاوە Sparrows NewsGSM Arena
تاگەکان ئۆپۆ Oppo
بۆچونی تۆ