ئەپڵ
13, ئەیلوول 2023
قەبارەی ڕامی زنجیرەی ئایفۆن 15 ئاشکرا کرا

ئەپڵ هەرگیز ئاماژە بە قەبارەی ڕامی ئایفۆنەکان نادات لە بۆنەکاندا، بەڵام پێگەی MacRumorsی نزیک لە ئەپڵەوە پشتڕاستی کردەوە ئایفۆن 15 پرۆ و ئایفۆن 15 پرۆ ماکس ڕامی 8 گێگابایتیان لەسەر جێگیر کراوە.
ئەمەش بۆ یەکەمین جارە ئایفۆنێک ئەم قەبارەی ڕامەی لەسەر جێگیر بکڕێت، ئایفۆن 14 پرۆ و ئایفۆن 14 پرۆ ماکس قەبارەی ڕامەکانیان 6 گێگابایت بوو.
ئەم زانیارییە لە Xcode 15 ـەوە ئاشکرا کراوە و ئاماژەی بەوەش کردووە ئایفۆن 15 و ئایفۆن 15 پڵەس ڕامیان 6 گێگابایتە.
هەمان فایلی Xcode ڕامی ئایفۆن 14ـیشی بۆ یەکەمین جار ئاشکرا کرد.
بەراوردی نێوان ڕامی ئایفۆن 14 و ئایفۆن 15:
ڕامی زنجیرەی ئایفۆن 14:
iPhone 14: 6GB
iPhone 14 Plus: 6GB
iPhone 14 Pro: 6GB
iPhone 14 Pro Max: 6GB
ڕامی زنجیرەی ئایفۆن 15:
iPhone 15: 6GB
iPhone 15 Plus: 6GB
iPhone 15 Pro: 8GB
iPhone 15 Pro Max: 8GB
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.