سامسۆنگ
24, ئازار 2021
سامسۆنگ درۆنەکان بەکار دەهێنێت بۆ گەیاندنی داواکاری کڕیاران بۆ بەرهەمەکانی گالەکسی لە وڵاتێک

هەندێک لە کڕیارانی کۆمپانیای سامسۆنگ لە وڵاتی ئێرلەندا لە ڕێگەی درۆن کە دەتوانێت بە ئاسماندا بفڕێت و بە چەند خولەکێک بگات داواکارییەکانیان بۆ بەرهەمەکانی گالەکسی وەردەگرن، کۆمپانیا زەبەلاحەکە تیمێکی لەگەڵ Manna Drone پێک هێناوە بۆ درووست کردنی ئەم درۆنانە، وە گەیاندنی بەرهەمەکانی گالەکسی لە ڕێگەی درۆنەوە دەبێت کڕیاران داوای نوێترین بەرهەمەکانی گالەکسی بکەن، نوێترین بەرهەمەکانی گالەکسی بریتییە لە S21 Ultra, Galaxy Buds Pro, Galaxy Tab S7, Galaxy Watch 3, Galaxy A Series، جگە لەوەش دەبێت کڕیاران تەنها لە ماڵپەڕی سامسۆنگ لە ئێرلەندا داوای بەرهەمەکانی گالەکسی بکەن و لە ئێستادا ئەم خزمەتگوزارییە تەنها لە شارۆچکەیەک بە ناوی Oranmore لە ئێرلەندا بەردەستە
درۆنەکان تایبەتن و توانای هەیە تاوەکو بەرزی 50 مەتر بۆ 80 مەتر بفڕن و خێراییان بریتییە لە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەروەها کۆمپانیای Manna دەڵێت تەنها 3 خوولەک بەسە لە جێهێشتنی سەنتەری ناردن بۆ شارۆچکەکە و گەیاندنی یەکێک لە بەرهەمەکانی گالەکسی بە کڕیاران، هەروەها Eamonn Grand سەرۆکی سەرهێڵی کۆمپانیای سامسۆنگ لە ئێرلەندا دەڵێت ”ئێمە بڕوامان وایە ئەمە داهاتووی تاک فرۆشی دەبێت و کڕیاران دڵخۆش دەبن لە ڕێگەی درۆنەکانەوە و بە بێ کێشە بەرهەمەکانیان بەدەست بگات“
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.