گووگڵ 11, نیسان 2021

هەندێک لە بەکارهێنەرانی مۆبایلی Google Pixel 5 ناتوانن کار بە ڤیدیۆکان بە جۆرایەتی HD بکەن لە تۆڕی نێتفلێکس بەهۆی کێشەی DRMـەوە

 

 

هەندێک لە بەکارهێنەرانی مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 5 وا دیارە تووشی کێشەیەکی نوێ بوون لەگەڵ پلاتفۆرمی Google Widevine DRM کە وا دەکات مۆبایلەکە بتوانێت تەنها بە جۆرایەتی ئاسایی ڤیدیۆکان لێبداتەوە و پەخش بکات، لە جیاتی ئەوەی بە جۆرایەتی HD و HDR10 پەخشی بکات

 

گووگڵ ئاگاداری ئەو کێشەیەیە و کار لەسەر چارەسەر کردنی دەکات، بەڵام دیار نییە کەی بە نوێکردنەوەیەک ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات چوونکە دەبێت تاقی بکاتەوە و دڵنیا بێتەوە لە چاککردنی تەواوەتی کێشەکە

 

ئەم کێشەیە دەبێتە هۆی ئەوەی ئامێرەکانی گووگڵ پێکسڵ 5 تووشی کەم بوونەوە بن بۆ دۆخی Widevine L3، لە جیاتی Widevine L1 (ڕێگە دەدات ڤیدیۆکان پەخش بکەیتەوە بە جۆرایەتی HD و HDR10 بۆ تۆڕی نێتفلێکس یاخوود تۆڕێکی دیکە)، هەروەها ماڵپەڕی 9to5 Google پێی وایە لەگەڵ نوێ کردنەوەی ئاسایشی مانگانەی مانگی 4 بۆ مۆبایلەکە ئەم کێشەیە ڕووی داوە، هەرچەندە دڵنیا نییە ئەگەر کێشەکە و نوێ کردنەوەکە پێکەوە بەستراون

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ