رەقەکاڵا 1, حوزه‌یران 2021

بە فەرمی هەردوو گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3080 Ti و Nvidia GeForce RTX 3070 Ti نمایش کران

کۆمپانیای ئێن ڤیدیا لە سەرەتای مانگی نوێ دوو گرافیک کاردی نوێی بەهێزی نمایش کرد، هەردوو گرافیک کاردی Nvidia RTX 3070 و RTX 3080 بە پاشگری Ti بە واتای توانایەکی بەرزتر، بە زیاد کردنی میمۆری و باشتر کردن بۆ کار پێ کردنی یارییەکانی ئاستی AAA و تەکنەلۆژیاکانی ray-tracing و DLSS و Reflex

 

خێرایی گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3080 Ti تاوەکو 1.67 گێگاهێرتز بەرز دەکرێتەوە و 10,240Cuda Cores لە خۆ دەگرێت و هەرچی گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3070 Ti خێرایی تاوەکو 1.77 گێگاهێرتز بەرز دەبێتەوە و 6,144Cuda Cores لە خۆ دەگرێت، گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3080 Ti میمۆری بە قەبارەی 12 گێگابایت لە جۆری GDDR6X و گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3070 Ti میمۆری بە قەبارەی 8 گێگابایت لە خۆ دەگرێت، هەردووکیان پێویستیان بە 350 وزەیە بۆ کار پێ کردنیان

ئێن ڤیدیا دەڵێت هەردووکیان بەروارد بە نەوەی پێش خۆیان ئاستیان بە ڕێژەی 1.5 هێندە زیاد کراوە و گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3080 Ti نرخی بریتی دەبێت لە 1,199 دۆلار و لە ڕۆژی 3 ئەم مانگەدا بەردەست دەخرێت، هەروەها گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 3070 Ti نرخی بریتی دەبێت لە 599 دۆلار و لە ڕۆژی 10 مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئێن ڤیدیا Nvidia
بۆچونی تۆ