رەقەکاڵا 19, حوزه‌یران 2023

کۆمپانیای ئێنتێڵ کارگەیەکی نوێی چیپ لە ئەڵمانیا دروست دەکات بە یارمەتی 10 ملیار یۆرۆ لەلایەن حکومەتەوە

 

پەتای COVID-19 (کۆرۆنا) کاریگەری زۆری لەسەر پیشەسازی تەکنەلۆژیا هەبووە. زۆرێک لە کۆمپانیاکان درکیان بە مەترسییەکانی پشتبەستن بە یەک سەرچاوە(شوێن و کارگە) کردووە بۆ بەرهەمهێنان، وە ئێستا بەنیازن لە شوێن و کارگە و و وڵاتی جیاواز بەرهەمهێنان بکەن. نموونەش وەک کۆمپانیای ئەپڵ کە دەستی بە بەرهەمهێنانی ئایفۆن کرد لە وڵاتی هیندستان. لە هەنگاوێکی هاوشێوەدا، ئێنتێڵ و ئەڵمانیاش ئێستا نموونەیەکی دیکەن.

 

کاتێک کۆمپانیایەک لە وڵاتێک وەبەرهێنان دەکات، هەزاران هەلی کار دەڕەخسێت بۆ ئەو وڵاتە، ئێستاش کۆمپانیای ئێنتێڵ کارگەیەکی بەرهەمێنانی چیپسێت و ئامێرە نیمچە گەیەنەرەکان بە گشتی لە وڵاتی ئەڵمانیا بونیاد دەنێت بە بەهای 30 ملیار یۆرۆ، لەم بڕە حوکمەتی ئەڵمانیا 10 ملیار دۆلار دابین دەکات بۆ کۆمپانیای ئێنتێڵ بە مەبەستی ڕەخساندی هەلی کاری زیاتر و بە گشتی ئابوورییەکی باشتر بۆ وڵاتەکەی.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان ئێنتێڵ intel
بۆچونی تۆ