هەواڵ 13, حوزه‌یران 2021

ئایا لە کاتی کار پێ کردنی مۆبایلێکی زیرەک بە ڕووکاری EMUI 11 یاخوود Harmony OS زیاتر قەبارەی بیرگە داگیر دەکات؟

هواوەی بە نمایش کردنی سیستەمێکی وەگەرخەڕی نوێ بۆ خۆی بە تەواوەتی سەربەخۆیی خۆی لە سیستەمی وەگەرخەڕی ئەندرۆید ڕاگەیاند، کە چەندین گۆڕانکاری و نوێکاری تێدایە بەراورد بە سیستەمی وەگەرخەڕی ئەندرۆید، هەروەها ڕووی لێک چوویان هەیە بێگومان

 

هەروەها بە پێی چەند تاقیکردنەوەیەک بێت سیستەمەکە 10% توانای زیاتر دەبەخشێت بە پاتری و 10% پاتری مۆبایلەکە زیاتر بەرگەی گرتووە بەراورد بە سیستەمی وەگەرخەڕی ئەندرۆید

 

ئێستا و لەسەر مۆبایلێکی قەبارە 256 گێگابایتی هواوەی تاقیکردنەوەی بەکار بردنی بیرگە کراوە لەسەر هەردوو سیستەمەکە، دەرکەوتووە پێش دامەزراندنی سیستەمی وەگەرخەڕی Harmony OS نزیکەی 225 گێگابایت بیرگەی بەتاڵ بوونی هەبووە، هەروەها دوای دامەزراندنی سیستەمی وەگەرخەڕی Harmony OS بڕەکە بووە بە نزیکەی 218 گێگابایت، ئەمەش نزیکەی 7 گێگابایتی گەڕاندۆتەوە بەروارد بە ڕووکاری EMUI 11 و سیستەمی وەگەرخەڕی ئەندرۆید

سەرچاوە Huawei Central
تاگەکان HarmonyOS Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ