گووگڵ 9, ته‌مموز 2021

تەواوی تایبەتمەندییەکانی هەردوو مۆبایلی Google Pixel 6, Pixel 6 Pro دزەیان پێ کرا

چاوەڕوان دەکرێت لە پایزی ئەمساڵدا گووگڵ هەردوو مۆبایلی Google Pixel 6, 6 Pro نمایش بکات، پێشووتر لە یەکێک لە دزەپێکەران بیستوومانە کە کۆمپانیاکە سەرقاڵی پەرەپێدانی چیپسێتێکی تایبەت بە خۆیەتی، وە ئەمڕۆ لە کۆتاییدا دزەپێکەر Jon Prosser تەواوی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەی بڵاو کردەوە

 

بە پێی وتەی دزەپێکەرەکە بێت، گەورەترین گۆڕانکاری لە مۆبایلەکە بریتییە لە پاتری مۆبایلەکە، گووگڵ پێکسڵ 6 پاترییەکی قەبارە 4,614 مللی ئەمپێر.کاتژمێری و جۆری پرۆ پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە

 

گووگڵ پێکسڵ 6 ڕوونمایەکی قەبارە 6.4 ئینجی لە جۆری Amoled لە خۆ دەگرێت و دوو کامێرا لە دواوەیدا بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 12 مێگاپێکسڵ کامێرای گۆشە فراوان لە خۆ دەگرێت، هەروەها بە ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت بەردەست دەبێت

 

هەرچی جۆری پرۆیە، ڕوونمایەکی قەبارە 6.71 ئینجی لە جۆری P-OLED لە خۆ دەگرێت و کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ دەبێت، هەروەها کامێرای سەرەکی دواوەی بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ و کامێرای گۆشە فراوانی بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و کامێرای تێلەفۆتۆی بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ دەبێت، هەروەها بە 512 گێگابایت بیرگە و 12 گێگابایت ڕام بەردەست دەبێت

 

هەردوو مۆبایلەکە کار بە سیستەمی وەگەرخەڕی ئەندرۆید 12 دەکەن و بە پێی وتەی دزەپێکەرەکە بێت گووگڵ بەڵێنی 5 ساڵ دابین کردنی نوێ کردنەوەی بۆ هەردوو مۆبایلەکە داوە

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان google گووگڵ
بۆچونی تۆ