ئێکس بۆکس
25, ئەیلوول 2025
یاری Microsoft Flight Simulator 2024 لە ئەمساڵدا بۆ کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 بەردەست دەبێت

مایکرۆسۆفت یارییەکی تایبەت بە ئێکس بۆکس لە ڕۆژی 8ی مانگی 12ی ئەمساڵ لەسەر کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 بەردەست دەخات. یاری Microsoft Flight Simulator 2024 یارییەکی فڕۆکەوانی جیهان کراوەیە و بە یەکێک لە وردترین یارییەکانی جیهان دادەنرێت. 125 فڕۆکەی جیاوازی تێدایە و دەتوانیت بە فڕۆکە بفڕیت بۆ هەر شوێنێکی جیهان لە هەر کاتێکی ساڵدا و لە زیاتر لە 40,000 فڕۆکەخانەی جیهان بنیشیتەوە. بەکارهێنەرانی PS VR2 دەتوانن لە ڕێگەی هێدسێت و دەسکەوە لە ساڵی داهاتوو ئەم یارییە تاقی بکەنەوە. هەروەها پلەیستەیشن هەندێک وێنەی یارییەکەی بڵاو کردەوە کە لەسەر کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 کاری پێ کراوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.