ڕێدمی 24, ئازار 2023

کاتژمێری زیرەکی Redmi Watch 3 بە ڕوونمای AMOLED بۆ بازاڕەکانی جیهان نمایش کرا

 

ڕۆژی ڕابردوو ڕێدمی لەگەڵ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی Redmi note 12 بۆ بازاڕەکانی جیهان، کانژمێری زیرەکی Redmi Watch 3 بۆ بازاڕەکانی جیهان نمایش کرد.

 

کاتژمێرەکە خاوەن ڕوونمایەکی AMOLED بە قەبارەی 1.75 ئینج و خاوەنی تایبەتمەندی GPS. خاوەن بڕوانامەی 5ATM بۆ دژە ئاو و پشتگیری لە 120 وەرزشی جیاواز دەکات. ئەمە و بوونی هەستەوەری پێوانی دڵ و چاودێری خەوتنیش دەکات. پاترییەکەی بەرگەی 12 ڕۆژ لە کارکردنی بەردەوام دەگرێت.

نرخی کاتژمێرەکە بریتیی دەبێت لە 215 دۆلار و بەم زووانە لە بازاڕەکانی جیهان بەردەست دەبێت بۆ کڕین.

سەرچاوە Gizmo China
بۆچونی تۆ