ئۆپۆ 26, ته‌مموز 2021

بە فەرمی مۆبایلی Oppo A93s بە چیپسێتی Mediatek Dimensity 700 و زیاترەوە نمایش کرا

 

بە فەرمی ئەمڕۆ کۆمپانیای ئۆپۆ نوێترین مۆبایلی بە ناوی Oppo A93s 5G نمایش کرد، کە وەشانێکی نوێ کراوەی مۆبایلی Oppo A93 5G ـیە و چیپسێتی Mediatek Dimensity 700 لەسەر جێگیر کراوە

ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ دەبێت

 

لە دواوەیدا کامێرای سەرەکی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە و دوو کامێرا بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و ماکرۆ لە خۆ دەگرێت، هەروەها پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 18 وات دەکات

 

مۆبایلەکە بە نرخی 308 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەبێت و ڕەنگەکانی شین و ڕەش و سپی لێ بەردەست دەبێت

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئۆپۆ Oppo
بۆچونی تۆ