مۆبایل و تابلێت 12, ئاب 2021

هەردوو مۆبایلی Honor Magic3 و Magic 3 Pro بە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 پڵەس و بارگاوی کەرەوەی 66 وات نمایش کران

 

نوێترین مۆبایلی ئاست بەرزی ئۆنەر لە دوای ماوەیەکی زۆر!، ئەمڕۆ کۆمپانیای ئۆنەر هەردوو مۆبایلی Honor Magic3 و Honor Magic3 Pro نمایش کرد، زۆر لە یەکچوونیان هەیە لە ڕووی تایبەتمەندییەوە و یەکەمین مۆبایلەکانن کە پشتگیری لە ئامرازی IMAX Enhanced بکات بۆ دەستکاری کردنی ڤیدیۆ، هەروەها پشتگیری لە فۆرماتی LOG دەکەن بۆ تۆمار کردنی ڤیدیۆ

هەردووکیان ڕوونمایەکی قەبارە 6.76 ئینجی لە خۆ دەگرن لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، پشتگیری لە ڕەنگی 10-bit دەکەن و کامێرای سێڵفی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و لە پاڵیدا هەستەوەری سێ دووری ToF بۆ کردنەوەی مۆبایلەکە بە ڕووخسار جێگیر کراوە

 

کامێرای سەرەکی دواوەیان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری Sony IMX 766 و هەردووکیان کامێرای ڕەش و سپی بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرن، مۆدێلی پرۆ کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ بۆ 3.5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و 100 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ لە خۆ دەگرێت

هاوبەشییەکەیان لەگەڵ IMAX Enhanced بریتییە لە ئامرازی دەستکاری کردنی ڤیدیۆ، هەروەها ئێستا مۆبایلەکان پشتگیری لە فۆرماتی LOG دەکەن بۆ ڤیدیۆ تۆمار کردن، کە تێیدا جۆرایەتی وێنەکان باشتر کراوە و جێگیرییەکی زیاتر دەبەخشێت بە کامێرای مۆبایلەکە لە کاتی ڤیدیۆ تۆمار کردن، هەروەها پشتگیری لە 8 پرۆفایلی جیاوازی 3D LUT دەکات کە ڕەنگی ناوازە و فلتەری ناوازەن لە کاتی ڤیدیۆ تۆمار کردن

چیپسێتی سناپدراگۆن 888 پڵەسیان لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەبن، هەردووکیان پاترییەکی قەبارە 4,600 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرن و پشتگیری دەکەن لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات، هەروەها پشتگیری دەکەن لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل بە هێزی 50 وات، جۆری Magic3 بڕوانامەی دژە ئاوی لە جۆری IP54 و جۆری پرۆ لە جۆری IP68 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز

بە چەندین ڕەنگی جیاواز بەردەست دەخرێن و نرخی مۆبایلی Honor Magic3 بریتییە لە 899 یۆرۆ(1,055 دۆلار) و نرخی جۆری پرۆ بریتییە لە 1,099 یۆرۆ(1,290 دۆلار)

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئۆنەر Honor
بۆچونی تۆ