ئامێرە هەمەجۆرەکان 29, تشرینی یه‌كه‌م 2021

هەریەک لە کاتژمێری زیرەکی Redmi Watch 2 بە ڕوونمای AMOLED و بیستۆکی Redmi Buds 3 Lite نمایشکران

شاومی لەگەڵ زنجیرە مۆبایلی Redmi Note 11 دوو بەرهەمی دیکەشی نمایشکرد، کە نەوەی دووەمی کاتژمێری زیرەکی Redmi و بیستۆکی Redmi Buds 3 Lite بوون.

Redmi Watch 2

کاتژمێرەکە روونمایەکەی گەورەترکراوە بە بەراورد بە نەوەی پێشووتر، کە قەبارەی 1.6 ئینجە و لەبەرامبەردا نەوەی یەکەم قەبارەکەی 1.4 ئینج بوو. ئەمەی ئێستا ڕوونماکەی لەجۆری AMOLED بە چڕی 320*360 پێکسڵ.

لە رووی پاتریشەوە باشتر کراوە لە نەوەی پێشوتری کە بەرگەی 12 رۆژ لە بەکارھێنان دەگرێت، ئەمە لە کاتێکدا نەوەی پێشووتر لە دۆخی Saving Power بەرگەی ئەوەندە ماوەی دەگرت. هەروەها بە بارگاوی کەرەوەی موگناتیسی بارگاوی دەکرێتەوە بەهەمان شێوەی نەوەی پێشووتر.

هەروەک کاتژمێرەکە بە چیپسێتی Apollo 3.5 بەهێز کراوە و پشتگیری لە 117 وەرزشی جیاواز دەکات. خاوەن بڕوانامەی 5AMTــییه  بۆ دژە ئاو و تۆز. ئەمە و بوون هەستەوەری پێوانی دڵ و  هەستەوەری پێوانی ئۆکسجینی نێو خوێن و چاودێری خەوتنیش دەکات. کاتژمێرەکە پشتگیری لە هەریەک لە GPS و GLONASS Galileo و BeiDou و NFC دەکات.

ئەم کاتژمێرە بە ڕەنگەکانی رەش و شین و Ivory بەردەست دەبێت، لە کاتێکدا دەست بەندەکانی بە شەش رەنگی جیاواز بەردەست دەکرێن.

نرخی ڕێدمی وۆچ ٢ بریتی دەبێت لە 63 دۆلار. ئێستا داواکاری پێشوەختی دەستی پێکردووە و لە ڕێکەوتی 11ی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت.

Redmi Buds Lite

هەروەک لە ناوەکەی دیارە ئەم بیستۆکە چاوەروانی تایبەتمەندی بەرزی لێناکرێت. پاترییەکەی بەرگەی 18 کاتژمێر دەگرێت و بە USB-C بارگاوی دەکرێتەوە. پشتگیری لە Bluetooth 5.2 دەکات، بەڵام پشتگیری لە تایبەتمەندی لابەری ژاوەژاو (ANC)ـی ناکات و هەروەها خاوەنی بروانامەی IP54 بۆ دژە ئاو.

هەرچی دەربارەی نرخی بیستۆکەکەیە نرخی بریتی دەبێت لە 16 دۆلار و ئێستا لەچین بەردەستە، بەڵام تا ئەم خولەکەش هیچ رێکەوتێک ئاشکرا نەکراوە بۆ بەردەست بوونی لە جیهان.

سەرچاوە GSMarena
بۆچونی تۆ