10
شاومی 12, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

دەنگۆ هەیە کە شاومی نەوەیەکی نوێ لە زنجیرەی Mi Note ڕادەگەیانێت

لە ماوەی ڕابردوودا بەڕێز Lei Jun بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای شاومی ڕوونیکردەوە کە ستراتیجی زنجیرە مۆبایلەکانی شاومی درێژە دەکێشن و بەردەوامیان دەبێت. هەروەها ڕایگەیاند کە لە مۆبایلە نوێیەکانیاندا جەخت لەسەر هەرزانی نرخ دەکرێتەوە، ئەمە بووە هۆی کە بێهیوا ببین لە بەردەستکردنی نەوەیەکی نوێ لە زنجیرە مۆبایلی Mi Note، چونکە Mi Note جەختی لەسەر تێهەڵکێشکردنی تایبەتمەندییەکان دەکردەوە/دەکات نەوەک نرخ.

بەڵام ڕەنگە پلانەکەی شاومی گۆڕانکاری بەسەردا هاتبێت، پێشبینیکەر و دزەپێکەری بەناوبانگ Ice Universe لە جریوەیەکدا بە دڵنیاییەوە ڕایگەیاند کە شاومی مۆبایلێکی نوێ لە زنجیرەی Mi Note ڕادەگەیەنێت و ناوی Mi Note 10 دەبێت، هەروەها لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا ڕاگەیاندنەکە ئەنجام دەدرێت.

کۆتا نەوەی زنجیرەی Mi Note ناوی Mi Note 3 بوو کە زیاتر لە 2 ساڵ لەمەوبەر ڕاگەیاندرا، ناوازە دەبێت ئەگەر ئەمساڵ نەوەیەکی نوێ لە زنجیرەکە بە تایبەتمەندی بەرزەوە ببینین.

بۆچونی تۆ