ڕیەلمی
25, شوبات 2025
مۆبایلی Realme Neo7 SE بە چیپسێتی Dimensity 8400 Max و پاتری 7,000 مللی ئەمپێری نمایش کرا
هەروەکو چاوەڕوان دەکرا ڕیەلمی مۆبایلی Realme Neo7 SE لە چین نمایش کرد، چیپسێتی Dimensity 8400 Max و پاتری 7,000 مللی/ ئەمپێر کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 80 وات لە خۆ دەگرێت.
ڕوونماکەی لە جۆری OLEDـە بە پانێڵی 8T LTPO و بە قەبارەی 6.78 ئینج و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 6,000 نیت. کامێرای سێڵفی لە چاڵی ڕوونما جێگیر کراوە بە ڕوونی 16 مێگاپیسکڵ و هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژير ڕوونما لە خۆ دەگرێت.
لە بەشی پشتەوەی تەنها دوو کامێرا لە خۆ دەگرێت، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیسکڵ بە هەستەوەری IMX882 و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیسکڵ.
بڕوانامەی IP69 هەیە بۆ دژە خۆڵ و تۆز و ئاو، بە ڕووکاری RealmeUI 6 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 15 کار دەکات. نرخی مۆبایلەکە لە چین 248 دۆلارە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.