سۆنی
28, ئاب 2022
سۆنی بەرواری نمایش کردنی نوێترین مۆبایلی ئاست بەرزی ئاشکرا دەکات

کۆمپانیای سۆنی لە ڕۆژی 1ی مانگی داهاتوو کاتژمێر 10ی بەیانی بە کاتی هەرێمی کوردستان نوێترین مۆبایلی ئاست بەرزی خۆی بە ناوی Sony Xperia 5 IV نمایش دەکات، نمایش کردنی مۆبایلەکە لە کۆنگرەیەکدا دەبێت کە بە ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە لەسەر کەناڵی یوتیوبی Sony Xperia
تایبەتمەندییە پێشبینی کراوەکانی مۆبایلی Sony Xperia 5 IV بریتین لە چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 و لە خۆ گرتنی 3 کامێرای 12 مێگاپێکسڵی لە بەشی دواوەی مۆبایلەکە، هەروەها ڕوونمای قەبارە 6 ئینج لە جۆری OLED و پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل، بەڵام بەداخەوە وەکو هەموو جارێک پێشبینی دەکرێت نرخی بەرهەمەکە بەرز بێت، بێگومان هۆکار زۆرن بۆ ئەوەی بەرهەمەکانی کۆمپانیای سۆنی نرخیان بەرز بێت، بۆ نموونە ڕوونمای 4K و کامێرای زۆر نایاب بە هاوێنەی نایابی سۆنی کە بە تەواوەتی گونجێندراوە لەگەڵ بەرهەمەکانی خۆیدا
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.