شاومی 30, ئازار 2022

بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی گەیمینگی Xiaomi Black Shark 5 نمایش کرا

 

زنجیرەی مۆبایلی شاومی بلاک شارک تایبەتە بە یارییە ڤیدیۆییەکان و ساڵانە بەرهەمی نوێ لەم زنجیرەیە نمایش دەکرێت بە دیزاینێکی گەیمینگانە لە مۆبایلەکان و تایبەتمەندییەک کە گونجاو بێت بۆ گەیمینگ، ئەمساڵیش سێ بەرهەمی نوێ لە زنجیرەی Xiaomi Black Shark 5 نمایش کران

 

Black Shark 5 Pro

 

بێگومان باشترین جۆر جۆری پرۆیە، چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و دوو ژووری هەڵمین بۆ سارد کردنەوەی مۆبایلەکە تەرخان کراوە، بیرگەی جۆری NVMe SSD و UFS 3.1 لە خۆ دەگرێت لەگەڵ جۆری ڕامی LPDDR5 بە خێرایی 6,400Mbps

 

پاترییەکی قەبارە 4,600 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 120 وات دەکات ، توانای هەیە لە ماوەی 15 خوولەک تەواوی پاتری مۆبایلەکە بارگاوی بکاتەوە

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 720 هێرتز لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها تایبەتمەندی +HDR10 لە خۆ دەگرێت و خاوەندارێتی لە شانەی هەستیار دەکات

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

 

نرخی مۆبایلەکە بریتییە لە 660 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، هەروەها 740 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت، هەروەها 865 دۆلار بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت

 

Black Shark 5 RS

 

لە دوای جۆری پرۆ جۆری RS دێت، چیپسێتی Snapdragon 888 لەسەر جێگیر کراوە لەگەڵ چیپسێتی Snapdragon 888 پڵەس بۆ جۆری بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و دوو ژووری هەڵمین بۆ سارد کردنەوەی مۆبایلەکە تەرخان کراوە، بیرگەی جۆری NVMe SSD و UFS 3.1 لە خۆ دەگرێت لەگەڵ جۆری ڕامی LPDDR5 بە خێرایی 6,400Mbps

 

پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 120 وات دەکات ، توانای هەیە لە ماوەی 15 خوولەک تەواوی پاتری مۆبایلەکە بارگاوی بکاتەوە

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 720 هێرتز لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها تایبەتمەندی +HDR10 لە خۆ دەگرێت و خاوەندارێتی لە شانەی هەستیار دەکات

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

 

نرخی مۆبایلەکە بریتییە لە 520 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، هەروەها 600 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت

 

Black Shark 5

 

لە دوای جۆری RS جۆری ئاسایی دێت، چیپسێتی Snapdragon 870 لەسەر جێگیر کراوە و دوو ژووری هەڵمین بۆ سارد کردنەوەی مۆبایلەکە تەرخان کراوە، بیرگەی جۆری UFS 3.1 لە خۆ دەگرێت لەگەڵ جۆری ڕامی LPDDR5 بە خێرایی 6,400Mbps

 

پاترییەکی قەبارە 4,650 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 120 وات دەکات ، توانای هەیە لە ماوەی 15 خوولەک تەواوی پاتری مۆبایلەکە بارگاوی بکاتەوە

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 720 هێرتز لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها تایبەتمەندی +HDR10 لە خۆ دەگرێت و خاوەندارێتی لە شانەی هەستیار دەکات

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت و کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە

 

نرخی مۆبایلەکە بریتییە لە 440 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، هەروەها 470 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و 520 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ