سامسۆنگ 30, ئایار 2022

تەواوی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی چەماوەی Galaxy Z Fold4 دزەیان پێ کرا

 

سامسۆنگ بە نزیکی کۆتایی هەموو ساڵێک مۆبایلە چەماوەکانی خۆی نمایش دەکات، گالەکسی فۆڵد بووەتە جێگای رەزامەندی زۆر خەڵک و لە ئێستادا بە باشترین مۆبایلی چەماوەی جیهان دادەنرێت بە پێی وتەی زۆرینەی ماڵپەڕەکان، ئێستا دزەپێکەر Yogesh Brar لە تۆڕی تویتەر تایبەتمەندییەکانی نوێترین مۆبایلی چەماوەی سامسۆنگی دزە پێ کرد، مۆبایلی چەماوەی Galaxy Z Fold4

 

بە پێی وتەی دزەپێکەرەکە بێت ڕوونمای سەرەکی (ناوەوەی) مۆبایلەکە قەبارەی 7.6 ئینج دەبێت لە جۆری AMOLED ب. تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی +QXGA، هەروەها ڕوونمای دووەم (دەرەکی) مۆبایلەکە قەبارەی 6.2 ئینج دەبێت لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +HD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز

 

هەروەها چیپسێتی Snapdragon 8 Plus Gen 1 لەسەر جێگیر دەکرێت و بە بیرگەی 256 گێگابایت و 512 گێگابایت و ڕامی 12/16 گێگابایت بەردەست دەبێت، کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ دەبێت لەگەڵ کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ، هەروەها 12 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای تێلەفۆتۆ بۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ

 

کامێرای سێڵفی بەشی ناوەوەی لە ژێر ڕوونمادا دەبێت و ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ دەبێت، هەروەها کامێرای سێڵفی بەشی دەرەوەی ڕوونی 10 مێگاپێکسڵ دەبێت، پاترییەکی 4,400 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 25 وات دەکات

سەرچاوە Android Authority
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ