گووگڵ
5, تشرینی یەکەم 2023
گووگڵ ئەپی جیمەیڵی بۆ Wear OS بەردەست خست

گووگڵ دەستی کرد بە ڕەوانە کردن و بڵاو کردنەوەی ئەپی جیمەیڵ بۆ سیستەمی وەگەڕخەری Wear OS کە لەسەر کاتژمێرە زیرەکەکانی گووگڵ و هەندێک کۆمپانیای دیکە جێگیر کراوە. ئەپی جیمەیڵ ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات تەماشای ئیمەیڵە هاتووەکان بکەن و نامەکان بکەنەوە. ئەم ڕاگەیاندە دوای چەند مانگێک لە ڕاگەیاندنی سەرەتایی ئەپەکە دێت لە کۆنگرەی Google I/O کە لە مانگی 5ی ئەمساڵ بەڕێوە چوو.

ئەپەکە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە کاتژمێرە زیرەکەکانیانەوە ئیمەیڵەکانیان بپشکنن، بەپێی وتەی ماڵپەڕی 9to5 Google دەتوانیت بەشی Inbox نوێ بکەیتەوە و ئیمەیڵەکان بە تەواوی بخوێنیتەوە و چەندین هەژمار تۆمار بکەیت و گۆڕینیان لە نێواندا ئەنجام بدەیت. ئەمە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ ئەوانەی کە Wear OS بەکاردەهێنن. پێشتر کاتژمێرەکانی Wear OS تەنها دەیانتوانی ئاگانامەکانی جیمەیڵ ببینن (بەو شێوەیەی کە دەیانتوانی ئاگادارکردنەوە لە هەموو جۆرە ئەپێکی ترەوە ببینن)، بەڵام لەگەڵ ئەم ئەپە چەندین کرداری دیکە ئەنجام دەدرێت. ئەپەکە لەسەر Wear OS 3 و Wear OS 4 کاردەکات، لە ئێستادا بەردەستە بۆ داگرتن لە پلەی ستۆر.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.