ئۆپۆ
1, ئەیلوول 2022
ئۆپۆ کەلەی بارگاوی کەرەوە لە پاکەتی هەندێک لە بەرهەمەکانی لادەبات

پاش ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ بڕیاریدا کەلەی بارگاوی کەرەوە لە نێو پاکەتی ئایفۆندا لاببات، هەندێک لە کۆمپانیاکان هەمان ڕێگایان گرتە بەر و کەلەی بارگاوی کەرەوەیان لە نێو پاکەتی بەرهەمەکانیاندا لابرد، ئۆپۆ یەکێک نەبووە لەو کۆمپانیایانە و تاوەکو ئێستا لەگەڵ هەموو بەرهەمەکانی کەلەی بارگاوی کەرەوەی لە نێو پاکەتدا بەردەست خستووە، بەڵام سەرۆکی بەشی فرۆشتنی کۆمپانیای ئۆپۆ لە میانەی کۆنگرەی نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی Oppo Reno 8 لە ئەورووپا ڕایگەیاند کە ساڵی داهاتوو ئۆپۆش هەمان ڕێگە دەگرێتە بەر و لە هەندێک لە بەرهەمەکانیدا کەلەی بارگاوی کەرەوە لە نێو پاکەتدا بەردەست ناخات
ئۆپۆ ئاشکرای نەکردووە ئەو بەرهەمانە کامانە دەبن کە کەلەی بارگاوی کەرەوەی لەگەڵ بەردەست ناخرێت، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە ئەم هەنگاوە هەندێک مۆبایلەکان دەگرێتەوە، ئەم هەنگاوەی ئۆپۆش جێگای سەرسوڕمان نییە چوونکە گەورە کۆمپانیاکانی وەک ئەپڵ و سامسۆنگ ساڵانێکە مۆبایل بە بێ کەلەی بارگاوی کەرەوە لە نێو پاکەتدا بەردەست دەخەن بە مەبەستی پاراستنی ژینگە
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.