ئۆتۆمبێل 26, شوبات 2024

کۆمپانیای BYD یەکەمین ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێی تەواو کارەبایی نمایش کرد

براندی ئاست بەرزی Yangwangی سەر بە کۆمپانیای BYD چینی یەکەمین ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی نمایش کرد لە چەشنی ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێ (Supercar) بێت. ئۆتۆمبێلەکە ناوی BYD Yangwang U9 ـیە و نرخی بریتی دەبێت لە 233,433 دۆلاری ئەمریکی. هێزی 1,300 ئەسپی هەیە و توانای هەیە لە 0 بۆ 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە 2.36 چرکەدا ببڕێت و خێرایی کۆتایی دەگاتە 309.19 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

کۆمپانیای BYD لەم دواییەدا پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە لە بواری ئۆتۆمبێلی کارەبایی و کۆمپانیاکە زۆرترین فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەبووە لە ساڵی 2023 و توانیویەتی پێش کۆمپانیای تێسلا بداتەوە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ