ئەپڵ 18, تشرینی یەکەم 2022

بە فەرمی نەوەی دەیەمی ئایپاد ڕاگەیاندرا

 

ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین نەوەی ئایپادی ڕاگەیاند، ئایپاد 10. بە چیپسێتی Apple Bionic A14 و دیزاین کردنەوەی و بژاردەی ڕەنگی نوێ.

 

نەوەی دەیەمی ئایپاد دیزاینێکی تەواو نوێکراوە لە خۆ دەگرێت و لایەکانی تەختن، هەروەها قەبارەی 10.9 ئینجە و تەچ ئایدی لە لاتەنیشتەوە لەسەر دوگمە لە خۆ دەگرێت.

 

ئایپادە نوێیەکە چیپسێتی A14 Bionic chip لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سێڵفی 12 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت. هەروەها کامێرای پێشەوەش هەر ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە و دەرچەی USB-C لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە Wi-Fi 6 و 5G دەکات.

ئایپادەکە پشتگیری لە نوێترین تەختەکلیلی Magic Keyboard Folio دەکات و پشتگیری لە نەوەی یەکەمی پێنووسی زیرەکی ئەپڵ دەکات.

 

لە ئەمڕۆوە داواکاری پێشوەختە لە ماڵپەڕی ئەپڵ بۆ ئایپادەکە دەست پێ دەکات بە نرخی دەستپێکی 449 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت، هەروەها بژاردەی 256 گێگابایت بە نرخێکی زیاتر بەردەست دەبێت.

 

تەواوی تایبەتمەندییەکان:

 

ڕوونما: 10.9 ئینج لە جۆری Liquid Retina IPS LCD بە ڕوونی 2360*1640 پێکسڵ و ڕووناکی تاوەکو 500 نیت، هەروەها چڕی 264 پێکسڵ لە هەر ئینجێکدا(ppi).

 

چیپسێت: Apple A14 Bionic.

 

کامێرای دواوە: 12 مێگاپێکسڵ کە توانای 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە، هەروەها توانای هەیە بە ڕوونی 63 مێگاپێکسڵ لە دۆخی پانۆڕاما وێنە بچرکێنێت، هەروەها توانای هەیە ڤیدیۆی 4K بە 60 وێنە لە چرکەیەکدا تۆمار بکات.

 

کامێرای سێڵفی: 12 مێگاپێکسڵ کە توانای تۆمار کردنی ڤیدیۆی بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و 60 وێنە لە چرکەیەکدا هەیە.

 

بیرگە: 64 گێگابایت + 256 گێگابایت.

 

*پشتگیری لە نوێترین تەختەکلیلی Magic Keyboard Folio دەکات، هەروەها پشتگیری لە نەوەی یەکەمی پێنووسی زیرەکی ئەپڵ دەکات کە دەبێت بە Apple Pencil Adapter و دەرچەی Type-C بارگاوی دەبێتەوە.

 

* بە هەر چوار ڕەنگی پەمەیی و زەرد و شین و زیوی بەردەست دەبێت.

 

* لە پاکەتەکەیدا وایەرێکی یەک مەتری USB-C بوونی دەبێت و کەلەی بارگاوی کەرەوەی 20 واتی هەیە.

سەرچاوە The Verge Mac Rumors
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ