ئینتەرنێت 24, کانوونی دووەم 2024

وێبگەڕی گووگڵ کرۆم لەمەودوا بە ژیری دەستکرد تابەکانت ڕێک دەخات

بە زیاتر تێهەڵکێش کردنی ژیری دەستکرد، گووگڵ وێبگەڕی Chrome نوێ دەکاتەوە. لەبری بەردەست خستنی چاتبۆتی Bard لە لاتەنیشت (Sidebar)ی وێبگەڕی Chrome، گووگڵ چەند تایبەتمەندییەکی دیکە بۆ وێبگەڕەکە زیاد دەکات کە بەکارهێنانی ئاسانتر دەکات.

یەکێک لە تایبەتمەندییە نوێیەکان بریتییە لە Tab Organizer، واتا دەتوانیت تەنها بە یەک کرتە هەموو تابەکان ڕێک بخەیتەوە و بە ژیری دەستکرد و بە شێوەیەکی خۆکارانە گروپیان بۆ دروست بکرێت.
هەروەها Chrome Theme نوێ کراوەتەوە، کە ئێستا دەتوانیت بە هەڵبژاردنی چەند ڕەنگ و وێنە و ستایلێک پاشبنەمایەکت بۆ دروست بکات بە ژیری دەستکرد.

هەروەها یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دیکە کە لە مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت، بریتییە لە بەردەست خستنی Help Me Write لە هەموو وێبسایتەکان، تەنها کرتە بکە لە شوێنێک کە بتوانی نوسینی تێدا بنوسیت، دواتر کلیکی ڕاست بکە و ژیری دەستکرد یارمەتی دەرت دەبێت لە نوسینەکەدا.

A contact form for an apartment rental. The initial draft says “im interested in this place - do you allow dogs?” Chrome’s “Help me write” feature provides suggested text.گووگڵ پلانی وایە لە داهاتوودا مۆدێلی ژیری دەستکرد Gemini تێهەڵکێش بکات لەگەڵ وێبگەڕەکە بۆ گەڕان بە نێو ئینتەرنێتدا بەشێوەیەکی خێراتر و باشتر.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان chrome google کرۆم گووگڵ
بۆچونی تۆ