ئۆنەر
21, حوزهیران 2023
بە فەرمی لاپتۆپی Honor MagicBook X16 2023 بە پرۆسێسەری Core i5 و زیاترەوە نمایش کرا

ئۆنەر لاپتۆپێکی نوێی بۆ بازاڕەکانی جیهان نمایش کرد کە بریتییە لە Honor MagicBook X16 2023.
ڕوونمایەکی قەبارە 16 ئینج لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی FHD و ڕێژەی 16:10 و ڕووناکی 300 نیت لە خۆ دەگرێت. بە چیپسێتی نوێی Core i5-12450H و گرافیکی ناوەکی ئێنتێڵ خۆی بەهێز کراوە. دەرچەکانی 3.1 Gen 1, USB-A 3.1 Gen 1, HDMI و جاکی هەیە.
پاترییەکی قەبارە 60WH بە بارگاوی کەرەوەی 65 وات خاوەندارێتی دەکات و نرخی بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت لە یەکێتی بەریتانیا بریتییە لە 699.99 پاوەندی بەریتانی (893 دۆلاری ئەمریکی).
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.