سامسۆنگ 15, ئه‌یلول 2020

کۆمپانیای سامسۆنگ چوار هەستەوەری نوێی ISOCELLـی ڕاگەیاند

کۆمپانیای سامسۆنگ چوار هەستەوەری نوێی ISOCELL بۆ مۆبایلە زیرەکان ڕاگەیاند، کە هەستەوەری ISOCELL HM2 بە ڕوونی 108 مێگاپێکسڵ و هەستەوەری ISOCELL GW3 بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ و هەستەوەری ISOCELL GM5 بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ و هەستەوەری ISOCELL JD1 بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ دەگرێتەوە و بە قەبارەی 0.7 مایکرۆمەترن و کۆمپانیای سامسۆنگ چاوی لەوەیە بە بچووک کردنەوەی قەبارەی پێکسڵەکان ڕوونیەکی زۆر باشتر ببەخشێت بە کامێراکان و یارمەتی دەرێکی زۆر باشیش دەبێت بۆ تەنک کردنەوەی دیزاینی مۆبایلەکان

 

:ISOCELL HM2

 

سێیەمین هەستەوەری 108 مێگاپێکسڵی کۆمپانیای سامسۆنگە لە دوایی هەردوو هەستەوەری HMX و HM1، تایبەتمەندییەکانی بریتیین لە سووپەر PD بۆ باشتر کردنی سەرنج لەسەر تەنەکان و تەکنەلۆژیای 9 پێکسڵی لەخۆ دەگرێت کە ڕێگەدەدات 3 هێندە نزیککردنەوەی (Zoom) بێ خەوش ئەنجام بدات

:ISOCELL GW3

 

هەستەوەرێکی 64 مێگاپێکسڵی نوێیە و بە تەکنەلۆژیای Teracell و تەکنەلۆژیای ISOـی زیرەک بەردەست دەخرێت، لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی EIS بۆ وێنەی تیژ تر و ڤیدیۆی جێگیرتر و پشتگیری تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K و 60 وێنە لە چرکەیەکدا دەکات

 

:ISOCELL GM5

 

هەستەوەرێکی 48 مێگاپێکسڵییە، بۆ Telescope واتە زووم کردنی بێ خەوش یاخوود بۆ کامێرای گۆشە فراوان بەکار دێت، لە ڕووی تایبەتمەندی HDRـەوە باشتر کراوە بە ڕوونی زیاتر و بێ خەوشی وێنەکان و پرۆسەی وێنە گرتن خێراتر دەکات

 

:ISOCELL JD1

 

هەستەوەرەێکی 32 مێگاپێکسڵییە، ئامانج لە درووست کردن بۆ ئەو مۆبایلانەیە کە باریک بن یاخوود چاڵی ڕوونما لە خۆ بگرن یاخوود لە شێوەی pop-up بێت بۆ کامێرای پێشەوەی مۆبایلە زیرەکەکان

 

سەرچاوە Giz China
بۆچونی تۆ