ڤیڤۆ 23, تشرینی دووه‌م 2022

بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Vivo X90 Pro نمایش کرا

 

ڤیڤۆ زنجیرە مۆبایلی Vivo X90ی لە چین نمایش کرد. زنجیرەکە سێ مۆبایل لە خۆ دەگرێت، جۆری ئاسایی، پرۆ، پرۆ پڵەس. کە باشتر کراوی زنجیرە مۆبایلی Vivo X80 -ن.

 

لەم بابەتەدا تەنها باس لە تایبەتمەندییەکانی جۆری پرۆ و پرۆ پڵەس دەکەین و بابەتێکی دیکەمان دەبێت بۆ باس کردن لە جۆری ئاسایی. جۆری پرۆ و پرۆ پڵەس هەمان ڕوونما بە قەبارەی 6.78 ئینج لە جۆری OLED لە خۆ دەگرن کە چەماوەن. ڕوونمای جۆری پرۆ ڕوونی +FHD و جۆری پرۆ پڵەس ڕوونی 2K دەبێت. هەردوو مۆدێلەکە تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونماکانیان 12 هێرتز دەبێت و ڕووناکیان دەگاتە 1,300 نیت و پشتگیری لە +HDR10 دەکەن. کامێرای هەردوو مۆدێلەکە بە هاوبەشی کۆمپانیای Zeiss بەرهەم هاتووە و هەردووکیان بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز لە خۆ دەگرن.

هەردوو مۆدێلەکە کامێرای سێڵفیان ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە. جۆری پرۆ کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری IMX866 و کامێرای گۆشە فراوان بە هەمان ڕوونی و بە هەستەوەری Sony IMX663 و هاوێنەی پۆرترەیت بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و هەستەوەری IMX663 لە خۆ دەگرێت. بەڵام جۆری پرۆ پڵەس کامێرای سەرەکی دواوەی قەبارەی 1 ئینجە بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ و هەستەوەری Sony IMX989، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ و بە هەستەوەری Sony IMX598 لە خۆ دەگرێت. لەگەڵ هاوێنەیەکی پۆرترەیت بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ و هەستەوەری Sony IMX758 و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی OIS. جیا لەوەش جۆری پرۆ پڵەس گرنگترین کامێرای دووربینی لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ بۆ 10 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ

جۆری پرۆ چیپسێتی Dimensity 9200 و جۆری پرۆ پڵەس Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە. نوێترین جۆری بیرگە و ڕام UFS 4.0 و LPDDR5 لەسەر جێگیر کراوە و جۆری پرۆ پاترییەکی قەبارە 4,870 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات بە وایەر و 50 وات بە بێتەل لە خۆ دەگرێت. هەروەها جۆری پرۆ پڵەس پاترییەکی قەبارە 4,700 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 80 وات بە وایەر و 50 وات بە بێتەلی لەسەر جێگیر کراوە.

نرخەکان بەم شێوەیە دەبن:

 

Vivo X90 Pro:

8+256=$700

12+256=$770

12+512=$840

Vivo X90 Pro+:

12+256=$910

12+512=$980

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Vivo ڤیڤۆ
بۆچونی تۆ