ژیری دەستکرد AI 20, تشرینی دووەم 2023

مایکرۆسۆفت سام ئاڵتمان لای خۆی دادەمەزرێنێت

مایکرۆسۆفت بەڕێوبەری جێبەجێکاری پێشووی کۆمپانیای OpenAI، سام ئاڵتمان، هەروەها هاودامەزرێنەری کۆمپانیاکە دادەمەزرێنێت. دوای ئەوەی لە ڕۆژی هەینی سام ئاڵتمان لە کار دەرکرا و دوا بە دوای ئەوەش گرێگ برۆکمان، سەرۆکی کۆمپانیاکە دەست لە کار کێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند. ڕۆژی ڕابردووش دەنگۆی ئەوە هەبوو کە سام بگەرێندرێتەوە کۆمپانیا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە گەڕاندنەوەی و دانانی بەڕێوبەری جێبەجێکاری پێشووی تۆڕی Twitch وەکو بەڕێوبەری جێبەجێکاری کاتی کۆمپانیاکە دیاری کرا.
ساتیا نادێڵا، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، رایگەیاند کە هەر یەک لە سام ئاڵتمان و گرێگ برۆکمان پەیوەندییان کردووە بە تیمی توێژینەوەی ژیری دەستکردی مایکرۆسۆفت.

 

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ