سامسۆنگ
7, ئەیلوول 2023
سامسۆنگ گەورەترین تەلەڤزیۆنی 8K نمایش کرد

سامسۆنگ لە کۆنگرەی CEDIA Expo 2023 نوێترین تەلەڤزیۆنی لە زنجیرەی QN990C Neo QLED نمایش کرد بە قەبارەی 98 ئینج نمایش کرد، کە دەبێتە گەورەترین تەلەڤزیۆن بە ڕوونی 8K.
ڕوونماکەی لە باکلایتی Quantum Mini LED پێکهاتووە لەجۆری QLED و توانای هەیە تاوەکو زیاتر لە یەک ملیار ڕەنگ پیشان بدات و لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە ڕوونی ناوەڕۆکەکان تاوەکو 8K بەرز بکاتەوە. هەروەها بڕوانامەی Anti-Glare و Ultra Viewing Angle هەیە کە گۆشەیەکی بینینی باش بە بینەر دەبەخشێت. تەواوی لاشەکەی لە کانزا دروست کراوە و لە رووی دەنگەوە خاوەندارێتی لە هەردوو بڕوانامەی Dolby Atmos و Cinema Object Tracking Sound دەکات. نرخی تەلەڤزیۆنەکە بریتییە لە 39,999 دۆلار.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.