نەثینگ 21, شوبات 2023

ئێستا وەشانی ڕووکاری بەکارهێنەری Nothing OS 1.5 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 13 بەردەستە بۆ هەمووان

 

کۆمپانیای نەثینگ بە فەرمی دەستی کرد بە ڕەوانە کردنی وەشانی ڕووکاری بەکارهێنەری Nothing OS 1.5 بۆ هەموو بەکارهێنەرانی مۆبایلی Nothing Phone 1. قەبارەی وەشانەکە 1.25 گێگابایتە و چەندین تایبەتمەندی نوێ لەگەڵ وەشانەکە بەردەست دەبێت کە لەم ڤیدیۆیەدا دەرخراوە.

نەثینگ بانگەشە بۆ ئەوە دەکات 50% ئەپەکان خێراتر دەکرێنەوە و هەستەوەری پەنجەمۆر باشتر کراوە و چەندین تایبەتمەندی دیکەش بەردەستە خراوە

 

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Nothing نەثینگ
بۆچونی تۆ