گووگڵ 21, ئایار 2025

گووگڵ دەڵێت مۆدێلە نوێیەکەمان بۆ درووست کردنی وێنە بە زیرەکی دەستکرد باشتر کراوە

گووگڵ وەشانێکی نوێی مۆدێلی درووست کردنی وێنەی بە زیرەکی دەستکرد بە ناوی Imagen 4 ڕاگەیاند. کۆمپانیاکە دەڵێت وەشانە نوێیەکە وردەکاری و جۆرایەتی بەرزترە و بە شێوەیەکی بەرچاو لە ڕووی ڕێنووسییەوە باشتر کراوە. واتە ئێستا دەتوانیت بە بێ کێشە کارت و پۆستەر و زیاتریشی پێ درووست بکەیت.

گووگڵ دەڵێت لەگەڵ ئەوەی وردەکارییەکان زیاتر کراون بەراورد بە نەوەی ڕابردوو، مۆدێلە نوێیەکە خێراتریشە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. لەو وێنانەی کە گووگڵ دایناون، ڕێنووس بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر کراوە. ئەم مۆدێلە ئەمڕۆ بەردەست دەبێت لە ئەپی جێمینای و Whisk, and Vertex AI, Slides, Vids, Docs.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ