تێکنۆ
8, ئازار 2023
مۆبایلی Tecno Spark 10 Pro بە ڕوونمایەکی 6.8 ئینجی 90 هێرتزی و دیزاینێکی قەشەنگەوە نمایشکرا

تێکنۆ بەفەرمی پەردەی لەسەر Spark 10 Pro لادا. ئەم مۆبایلە دیزاینێکی بۆکسی هەیە و بەشی پشتەوەی شووشەیە و ڕوونمایەکی گەورە بەشی پێشەوەی گرتووە.

مۆبایلی Spark 10 Pro ئەم تایبەتمەندییانە لەخۆی دەگرێت:
- ڕوونما: ٦.٨ ئینج لە جۆری IPS LCD بە تێکڕای نوێبوونەوەی ٩٠ هێرتز و ڕوونیەکەی ١٠٨٠ بە ٢٤٦٠ پیکسڵە.
- چیپ: Helio G88
- ڕام: ٨ و لە ڕێگەی ڕامی گریمانەییەوە ٨ گێگابایتی تری بۆ زیاد دەکرێت.
- بیرگە: ٢٥٦ گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی ٥٠ مێگاپیکسڵ + ئەوانی تر لە ماڵپەڕی فەرمی ئاماژەیان پێ نەکراوە.
- کامێرای پێشەوە: ٣٢ مێگاپیکسڵ
- پاتری: ٥٠٠٠ ملی ئەمپێر و کەلەسەری ١٨ واتی بۆ بارگاوی کردنەوە.
- دەرچەی بارگاویکردنەوە: Type C
- ڕایەڵە: Dual 4G
- پەنجەمۆر: لەسەر دوگمەی وزە Power
- سیستەم و ڕووکار: Android 13, HIOS 12.6
ئەم دوو ڕەنگەی لێ بەردەست دەکرێ کە ڕەش و سپین.
ئەم مۆبایلە لەم مانگە بەردەست دەبێت و بەپێی ناوچەکان نرخی جیاوازە و تا ئێستا نرخی عێراق ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت نرخەکەی لە نێوان ١٢٥ بۆ ١٤٥ دۆلار بێت.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!