ڕێدمی
24, ئازار 2023
بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Redmi Note 12 لەسەر ئاستی جیهان نمایش کرا

ڕێدمی چوار مۆدێلی نوێی لە زنجیرەی Redmi Note 12 بۆ جیهان لە ئەورووپا نمایش کرد. کە بریتین لە Redmi Note 12 4G و Redmi Note 12 5G و Redmi Note 12 Pro 5G و Redmi Note 12 Pro Plus+ 5G.
جۆری پرۆ پڵەس نرخی 500 یۆرۆیە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت بە پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 120 وات. ڕوونماکەی قەبارەی 6.67 ئینجە لە جۆری AMOLED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. هەروەها چیپسێتی Mediatek Dimensity 1080 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 200 مێگاپێکسڵە.

جۆری پرۆ نرخی 400 یۆرۆیە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت بە پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 67 وات. ڕوونماکەی قەبارەی 6.67 ئینجە لە جۆری AMOLED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. هەروەها چیپسێتی Mediatek Dimensity 1080 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە.

جۆری Note 12 5G نرخی 300 یۆرۆیە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت بە پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 33 وات. ڕوونماکەی قەبارەی 6.67 ئینجە لە جۆری AMOLED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. هەروەها چیپسێتی Snapdragon 4 Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە.

جۆری Note 12 4G نرخی 200 یۆرۆیە بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت بە پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 33 وات. ڕوونماکەی قەبارەی 6.67 ئینجە لە جۆری AMOLED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. هەروەها چیپسێتی Snapdragon 685 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە.

میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.