کۆمپیوتەر
4, ئایار 2023
لاپتۆپی Dell XPS 13 Plus بە پرۆسێسەری نەوەی سیازدەیەمی ئێنتێڵ نوێکرایەوە

کۆمپانیای Dell یەکێک لە باشترین لاپتۆپەکانی خۆی کە Dell XPS 13 Plus ـە، نوێکردەوە. مۆدێلە نوێیەکەی بە تەواوەتی لە مۆدێلی پێشووتری دەچێت بە تەختەکلیلێکی تەخت و تەچپادێکی نەبینراو و زیاتریش. بەڵام بە پرۆسێسەری نوێی ئێنتێڵ Core i7-1360P نوێکراوەتەوە.

بە پێی پێداچوونەوەیەک بێت کە لە لایەن پێگەی The Verge ـەوە ئەنجام دراوە، لاپتۆپەکە تەنها پێویستی بە گۆڕینی پرۆسێسەر بووە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی. بە پێی وتەی ماڵپەڕەکە نەوەی پێشووتری لاپتۆپەکە گەرم داهاتووە و دەنگێکی زۆری هەبووە و کێشەی پاتری هەبووە. بەڵام هیوادارن لە ڕێگەی ئەم نوێ کردنەوەیەوە کێشەکانی چارەسەر بووبێت.
نرخی لە 1,399 دۆلارەوە دەست پێ دەکات بۆ ڕوونمایەکی +FHD و 16 گێگابایت ڕام و 512 گێگابایت بیرگە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.