وەن پڵەس
28, تشرینی یەکەم 2025
وەن پڵەس 15 لە چین نمایش کرا و بەمزووانە بۆ بازاڕەکانی جیهانیش بەردەست دەکرێت

پاش چەندین تیزەر و هەواڵی دزەپێکراو لەسەر مۆبایلی وەن پڵەس 15، لە کۆتاییدا نمایش کرا. لە ئێستادا ئەم مۆبایلە بۆ بازاڕەکانی چین نمایش کراوە و بەمزووانە بۆ بازاڕەکانی جیهان نمایش دەکرێت. خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.78 ئینجییە لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 165 هێرتز، وە ڕوونماکەی تەختە نەوەک چەماوە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای دووربینی هەیە بە هەمان ڕوونی بۆ 3.5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ، هەروەها کامێرای گۆشە فراوانیشی هەمان ڕوونییە و کامێرای سێڵفی 32 مێگاپێکسڵە.

چیپسێتی Snapdragon 8 Elite Gen 5 لەسەر جێگیر کراوە و ئێستا خاوەن پاترییەکی قەبارە 7,300 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 120 واتی وایەر و 50 واتی بێتەل دەکات. نرخی مۆبایلەکە لە چین بەم جۆرەیە بۆ بیرگە و ڕامە جیاوازەکان:

میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.